send link to app

Zagron


4.6 ( 7216 ratings )
Comida y bebidas Compras
Desarrollador Sivan Yassin
Libre

هه‌موو ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌ ده‌توانیت ئۆرده‌ر بكه‌یت، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌مان به‌ ستانداردی جیهانی دروست كراوه‌ ساده‌ و ئاسه‌نه‌ له‌ به‌كارهێنان له‌ڕووی ته‌كنیكی و مه‌یدانی گرنگی زۆرمان پێداوه‌ تا بتوانین ئه‌پڵیكه‌یشنێكی خێرا و پڕۆفیشناڵ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین بۆ هاونیشتیمانیان, ئەپڵیکەیشنەکە بە سێ زمان دروست کراوە کوردی-عربي- ئینگلیزی گەرەنتی دەدەینە کڕیارەکانمان کە سەرجەم بەرهەمەکان کوالتیان بەرزە و بە ژێر کوالتی کۆنتڕۆڵدا تيدەپەڕێت وه‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و پاك و خاوێنی ره‌چاو كراوه‌، نرخه‌كانمان ڕۆژانه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌

سێ جۆر گه‌یاندنمان هه‌یه‌
گه‌یاندنی خێرا - له‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێربه‌ده‌ستت ده‌گات
ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستم بگات - خۆت كاتێك دیاری ده‌كه‌ی
سبه‌ینێ به‌ده‌ستم بگات - خۆت كاتێك دیاری ده‌كه‌ی

زاگرۆن له‌سه‌ر ھه‌موو مۆبایله‌ سماڕته‌كان كار ده‌كات, ئاسانه‌ له‌ به‌كارھێنان و كاتێكی زۆرت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌, سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ پێویستیه‌كانی ڕۆژانه‌ت بۆ دابین ده‌كه‌ین له‌ ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌مانه‌وه‌, ده‌یگه‌ینینه‌ به‌رده‌م ماڵ و شوێنی كاره‌كه‌ت, سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی كه‌ پێشتر كڕیوه‌ته‌ پشانت ده‌داته‌وه‌, له‌كاتی گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كان ده‌توانیت پاره‌ی داواكارییه‌كه‌ت بده‌یت

به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌ست كردنی خزمه‌تگوزاری نوێ، كوردستان هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ وڵاتانی جیهان به‌ هه‌وڵ و توانای گه‌نجه‌كانمان ده‌توانین ئاستی وڵاته‌كه‌مان به‌رینه‌ پێشه‌وه‌ له‌ ڕووی ته‌كنه‌لۆژیاوه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌مان به‌كاربهێنن به‌ پشتگیری تۆی هاوڵاتی ئێمه‌ هه‌نگا و به‌ هه‌نگاو پێشده‌كه‌وین